English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنتەرمیلان داوای یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکات 
2020-11-10 [01:32 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ جۆنیۆر فیربۆ مۆربکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی ئەنتەرمیلان ھەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ جۆنیۆر فیربۆ بەرگریکاری لای چەپی یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی بەرشەلۆنە گەر بۆندێکی گونجاوی ئاڕاستە بکرێت ئامادەیە دەست بەرداری فیربۆ ببێت ، چونکە کومانی راھێنەر متمانەی بەو یاریزانە نییە و لە یارییەکان بەشداری پێناکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەنتەرمیلان کێشەی لە باڵی چەپی بەرگری ھەیە و دەیەوێت ئەم بۆشاییە بە فیربۆ پڕبکاتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad