English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانانی ریال سەرزەنشتی ھاورێیەکیان دەکەن 
2020-11-10 [01:59 AM]

ZNA- ھەولێر 


یەکێکە لە یاریزانەکانی یانەی ریال مەدرید رووبەرووی زۆرترین سەرزەنشت کردن دەبێتەوە لەلایەن ھاوڕێیەکانی لە یانەی شاھانە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یاریزانەکانی یانەی ریال مەدرید زۆرترین گلەیی ئاڕاستەی یاریزان ئیسکۆ دەکەن ، چونکە لە یارییەکان وەک پێویست راناکات و یارمەتی ھاوڕێکانی نادات . 

ئیسکۆ بەشداری دوایین یاری یانەکەی لەبەرامبەر ڤاڵەنسیا کرد کە بە ئەنجامی (٤ × ١) شکستیان ھێنا و ئیسکۆ تا خولەکی ٨٢ بەشداری یارییەکەی کرد . 

ئیسکۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی زێدان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتی پێنابەستێت و بەدەگمەن لە یارییەکان بە شێوەی سەرەکی یاری دەکات و ئیسکۆ ئارەزووی دەکرد یانەی شاھانە جێ بھێلێت ، بەڵام بەرپرسانی یانەکە رێگەیان پێنەدا. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad