English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی عێراق: تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ مووچەی ھەرێمی کوردستان  دەنێرین
2020-11-10 [04:33 AM]

ZNA- ھەولێر 



حکومەتی عێراق جەخت لە پابەندبوونی بەغدا و ھەولێر دەکاتەوە بە رێککەوتنی نێوانیان و گوتەبێژی کازمی دەڵێت "ھیچ نەگۆڕاوەو مووچەی فەرمانبەرانی ھەریمی کوردستان تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢١ دەنێرین".
 
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی ھەفتانەی خۆی سازکرد. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا و ناردنی ٣٢٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستان، گوتی "تاوەکو ئێستا حکومەت و ھەرێمی کوردستان پابەندی ئەو رێککەوتنەکەن کە بۆ قۆناخێک لەنێوانیاندا کراوەو ماوەکەی سێ مانگە سەبارەت بە دابینکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەبەرامبەر پابەندبوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بەشی نەوتی و رادەستکردنی ٥٠٪ داھاتی گومرگەکان".
 
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختدەکاتەوە "ئەو رێککەوتنە بەردەوامە و کاری پێدەکرێت تاوەکو پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ پەسەند دەکرێت، جگە لەمە ھیچ شتێکی دیکە نییە".

سەرچاوە | رووداو 





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad