English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێمس جێفری دەستبەرداری پـۆستەکەی دەبێت
2020-11-10 [06:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، جێمس جێفری نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا لەم مانگەدا دەستبەرداری ئەم دوو ئەرکەی دەبێت.

مایک پەمپـێیۆ دوێنێ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا سوپاسی جێمس جێفری کرد و گوتی لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی لەم پـۆستەدا بووە، کاری بەرچاوی ئەنجامداوە لە شەڕی دژی داعش و هەوڵەکان بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا و هەروەها زیادکردنی فشاری ئابوری و سیاسی بۆ سەر ڕژێمی ئەسەد و ئاگربەستی نێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات.

پەمپـێیۆ لە کۆتایی بەیاننامەکەی نووسیویەتی جۆڵ ڕەیبێرن، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و نێردراوی تایبەت ئەمەریکا بۆ سوریا، ڕاسپاردووە بە کارەکانی جێفری هەستێت ئەوانەی پەیوەستن بە سوریا و باڵیۆز نەیثن سێڵس کۆمسیاری شەڕی دژە تێرۆرزم کارەکانی نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش لە ئەستۆبگرێت.

جێمس جێفری لە مانگی هەشتی ساڵی 2018 دەستبەکاربوو و لە سەرەتای ساڵی 2019 شوێنی برێت مەکگۆرکی گرتەوە. برێت مەکگۆرک وەک ناڕەزایـیەک بەرامبەر بڕیاری سەرۆک ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بڕیاری دەست لەکێشانەوەی دا.





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad