|
ZNA ــ هەولێر د.پشدەر عبداللە پزیشكی پسپۆڕی نەحۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان زانیاری لەسەر قەبزی لە منداڵاندا دەخاتەڕوو كە دایك و باوكان دەتوانن لە ڕێگەیەوە هۆكار و نیشانەكانی بزانن بەم شێوەیەی خوارەوە:
١-كردنی پیسایی كەمتر لە سێجار لەهەفتەیەكدا.
٢-پیساییەكەی ڕەق و ووشك ئەبێت،بەناڕەحەت بۆی ئەكرێت.
٣-ئازار لە كاتی پیسایی كردندا.
٤-ئازاری گەدە.
٥-كەمێك پیسایی شل بە جلی ژێرەوەی ئەبێت.
٦-لەوانەیە خوێن بە پیساییەكەوە بێت.
هۆكارەكانی:
١-پیسایی هەڵگرتن واتە درەنگ كردنی پیسایی ئەویش ئەگەر ترسی لەتەوالێت هەبێت یان خەریكی یاری كردن بێت و مەبەستی بێت كە یاریەكەی نەپچڕێنت یان لە دەرەوە بێت و نەیەوێت پیسایی لە تەوالێتی دەرەوە بكات.
٢-سەرەتای فێركردنی تەوالێت
هەندێكجار دایك و باوك هەوڵ ئەدەن منداڵەكەیان لەتەمەنێكی بچووك فێری تەوالێت بكەن ئەمەش وا ئەكات منداڵەكە ترسی لەتەوالێتەكە هەبێت و پیساییەكەی هەڵبگرێت.
٣-گۆڕینی خواردن بەتایبەت بۆ ئەو خواردنانەی كە فایبەریان كەمە.
٤-گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ نمونە ئەگەر لەسەفەردا بێت،یان سترێسی هەبێت یان سەرەتای دەستپێكردنی دەوامی خوێندنگا.
٥-بەكارهێنانی هەندێك دەرمان كە وا ئەكات منداڵەكە تووشی قەبزی بكات.
٦-هەندێكجار هەستیاری بە پڕۆتینی مانگا قەبزی درووست ئەكات.
٧-لەوانەیە لە خێزانەكەیاندا قەبزی هەبێت یان بە منداڵی هەیان بووبێت.
٨-لەوانەیە منداڵەكە كێشەی لە كۆئەندامی هەرسدا هەبێت وەك تەسكی كۆم یان كێسەی هەرسی هەبێت.
ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە |