English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەی پەتای کۆرۆنا کۆتایی دێت
2020-11-10 [10:19 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئاسان نییە بتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کەی پەتای کۆڤید - 19 کۆتایی دێت کە له سەرەتای ئەمساڵەوە بڵاوبۆتەوە، دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک دو رێگای بڵاوکردوەتەوە بۆ کۆتایی پێهێنان بەم پەتایە، یەکەم بە کۆنتڕۆڵ کردن و دابەزاندنی رێژەی توشبون بۆ ژمارەیەکی زۆر کەم (باشترە سفریش بێت)، رێگای دوەم لە ناوبردنی ڤایرۆسەکەیە بە تەواوی.

رێگەی یەکەم: بە سەیر کردن بۆ ئەزمونی هەردو وڵاتی نیوزلاند و ڤێتنام، بۆمان دەردەکەوێت کە رێکارەکانی کەرەنتینەکردن و دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، لانی کەم دەتوانێت رێژەی توشبون زۆر کەمبکاتەوە و ڤایرۆسەکە لە ناوخۆدا لەناو بەرێت، بەڵام پاپەند بون بەم رێکارانە لە زۆربەی وڵاتان شکستی هێناوە بە هۆی هۆکاری ئابوری، کۆمەڵایەتی، نەبونی هۆشیاری تەندروستی، کەلتوری، سیاسی بە تایبەت بە هۆی دابین نەکردنی پشتیوانی و پاڵپشتی دارایی و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاوڵاتیان.

رێگای دوەم: دۆزینەوەی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە کە وێنەی ئاوڵە لە جیهان بنبڕ بکرێت، هەرچەندە لەزۆربەی وڵاتە پێشکەوتوەکان هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی پێکۆتەی گونجاو، بەڵام هەواڵەکان کۆکن لەسەر ئەوەی زۆر زەحمەتە ڤاکسینی سەرکەوتو پێش هاتنی ساڵی نوێ بەردەست بێت، تەنانەت دوای ئەوەش پێویستی بە توانای لۆجیستی و پاڵپشتی دارایی گەورە هەیە تا بەشی هەمو مرۆڤایەتی لێبەرهەمبهێنرێت و دواتر بگاتە هەمو دانیشتوانی سەر گۆی زەوی بە تایبەت وڵاتە هەژارەکان لە سەرەتادا.

لەم حاڵەتەدا باشترین بژاردە بریتیە لە بەرگری مێگەل، ئەمەش پشت دەبەستی بە بەرگری کەسی توشبو کە ئایا تا چەند هەفتە یان چەند مانگ، یان چەند ساڵ بەرگری لە جەستەیدا دەمێنێتەوە چونکە تا ئێستا نەزانراوە.

پاپەند بون بە ڕێنمییاییەکانی خۆپارێزی تەنها رێگایەکی سەلمێنراوە لەگەڵ ئومێدی دۆزینەوەی ڤاکسین و دەرمان و چارەسەری کۆڕۆنا لە داهاتویەکی نزیک بۆ کەمکردنەوەی رێژەی مردن و لێکەوتە خراپەکانی نەخۆشیەکە.

مێژوی مرۆڤایەتی پێمان دەڵێیت کە هەمو پەتایەک بە "تەدریج" دەپوکێتەوە لەگەڵ دابەزینی رێژەی توشبون و مردن، یاخود بەرەبەرە رادێن لەگەڵ هەڵکشان و داکشانی رێژەی مردن و توشبون.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad