English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا رەتی دەکاتەوە دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا دەستپێبکاتەوە
2020-11-11 [07:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نێردەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرایکرد، ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، هەڵمەتی گوشاری باڵا بۆ سەر رژێمی ئێران درێژە پێدەدات، تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی کارکردنی ئیدارەکەی لە کۆشکی سپی.

ئیلیۆت ئابرامز، نێردەی کۆشکی سپی بۆ دۆسیەی ئێران، سەردانی ئیسرائیلی کرد و بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند، بەچاوپۆشین لە ناوی سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەڕانەوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە ئارادا نییە. 

ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەی بە تووندی دژی رێککەوتنی ئەتۆمی واژۆکراوی نێوان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئێرانە، کە ساڵی 2015 کراوە و لە ساڵی 2018دا ئەمریکا لێی کشایەوە. 

ئابرامز گوتی: "گرنگ نییە کێ دەبێت ئەو کەسەی لە 20ی کانوونی دووەمدا دەبێتە سەرۆک، چونکە بەهیچ شێوەیەک دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا دەستپێناکاتەوە"، دووپاتیشیکردەوە هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە، نابێتە کۆتایی تاوەکو بەفەرمی رادەگەیەنرێت.  

جۆ بایدن، کە میدیاکانی ئەمریکا بەبراوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمریکای ناودەبەن، پێشتر هیوای خواستبوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، کە بەهۆیەوە ئێران رازیبووبوو چالاکییە ئەتۆمییەکانی سنووردار بکات، لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر وڵاتەکە. 

دۆناڵد ترەمپ، پاش کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە، سزا ئابوورییە تووندەکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، لە بەرامبەردا ئێران دەستی له پابەندییەکانی خۆی لە سنووردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی هەڵگرت. 

ئابرامز دەڵێت، هەموو سزاکانی ئەمریکا، لەنێویاندا ئەوەی پەیوەندی بە دۆسێیەکانی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، لەگەڵ پشتگیرییەکانی ئێران بۆ گرووپە تووندڕەوەکانی ناوچەکە، تا 20ی کانوونی دووەمی داهاتوو بەردەوام دەبن. 

ئەو زیاتر گوتی: "پڕۆگرامی ئەوپەڕی گوشارمان هەیە، لە مانگەکانی داهاتوودا بەردەوامدەبن، لەبەرئەوەی پەیوەندی بە سیاسەت و بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاشەوە نییە".





ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad