English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆنال ترەمپ دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریکا دوو دەخاتەوە
2020-11-11 [07:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 


سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ بە نزیکەکانی خۆی گووتووە کە بەنیازە سەرۆکی نووسینگەی فیدراڵی لێکۆڵینەوەکان (FBI) و سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) لە کارەکانیان دووربخاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، دۆناڵد ترەمپ نیازی خۆی لەلای ژمارەیەک کەسی نزیکی خۆی خستووەتەڕوو بۆ دوورخستنەوەی کریستۆفەر رای، سەرۆکی ئێف بی ئای و جینا ھاسبڵ، سەرۆکی سی ئای ئەی. 

ئاشکرابوونی ئەم بابەتە لەدوای رۆژێک دێت لە دوورخستنەوەی مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پۆستەکەی  و دانانی کەسێکی نزیک لە ترەمپ لە شوێنەکەی.

بەرپرسانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لەو ھەنگاوەی ترەمپ و پلانەکانی بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسانی ئاژانسە ھەواڵگرییەکان نیگەرانن و ترسیان ھەیە ببێتە ھۆی پشێوی و ئاڵۆزی لەو دوو دامەزراوە ھەستیارەی ئەمریکادا.





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad