English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق خورما ھەناردە دەکات
2020-11-11 [08:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر



وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیێنێت، 100 هەزار تۆن خورما هەناردەکراوە و پێشبینیدەکەن لەو  وەرزی ئەمساڵ بگاتە 600 هەزار تۆن.  

مەهدی سەهر جبوری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند ئەمساڵ تائێستا 100 هەزار تۆن خورما بۆ وڵاتانی چین، بەنگلادیش، تورکیا، هیندستان، سووریا، میسر، ئوردن و ئیمارات هەناردە کراوە.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ گوتيشى، پێشبینی دەکەن ئەم وەرزە هەناردەکردنی خورما بگاتە زیاتر لە 600 هەزار تۆن بە هەموو جۆرەکانییەوە، دیارترین ئەو جۆرە خورمایانەشی ئێستا هەناردە دەکرێن بریتین لە زهدی، خەستاوی، بەرحی و مەکتوم. 

جبوری  ئاماژەی بەوەشکردووە، دیارترین پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی خورما بریتین لە کەربەلا، دیالە، بابل، بەسرە،  وەزارەتی کشتوکاڵیش ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ هەناردەکاران و کۆمپانیاکانی بەبازاڕکردنی کشتوکاڵ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە عێراق لە بازاڕەکانی جیهانی خورمادا بگەڕێتەوە پێگەی خۆی رابردووی. 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad