English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا چەکی پێشکەوتوو بە ئیمارات ده‌فرۆشێت
2020-11-11 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگه‌یاند، ڕۆژی سێشەممە بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ بە کۆنگرێسی ڕاگەیاندووە فرۆشتنی چەکی ئەمەریکی پێشکەوتوو بە ئیمارات پەسەند دەکات کە بڕەکەی دەگاتە زیاتر لە 23 ملیار دۆلار.

مایک پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمە پێزانینی پەیوەندییە قوڵەکانی نێوانمانە و پێویستیی ئیماراتە بۆ ئەوەی توانایەکی بەرگری پێشکەوتووی هەبێت و بتوانێت لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێراندا بەرگری لە خۆی بکات."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی گرێبەستەکە کە بڕەکەی دەگاتە 23.37 ملیار دۆلار نزیکەی 50 فڕۆکەی ئێف-35 و لایتینینگ 2 و هەروەها نزیکەی 18 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێم کیو-9 و کۆمەڵێک موشەکی ئاسمان بۆ ئاسمان و ئاسمان بۆ زەوی دەگرێتەوە.

فرۆشتنی چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ ئیمارات دوای ئەوە دێت ئەمەریکا نێوەندگری لە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئیماراتدا کرد.

 

voa





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad