English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پێشمەرگە نیگەرانی ئەو رووداوەی ئه‌مڕۆ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌
2020-11-11 [12:08 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-11-2020، زیاتر لە 250 خێزان لە مێرگەسۆر، سۆران و کەرکووک بانگکرابوون بۆ وەرگرتنی هاوکاریی لەلایەن رێکخراوی خێرخوازیی رێگەی پێشکەوتنی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، لەبەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر هاوکارییەکان بەسەر کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش دابەشکران، بەڵام هاوکارییەکان لەلایەن خێزانەکانەوە رەتکرانەوە و دواتر سووتێندران.

بەڵام کەسوکاری شەهیدان کە زانییان کەلوپەلەکان "نەعل، جلوبەرگ و هەندێک پێداویستیی دیکەیە" و وەک خۆیان وتیان کە ئەو کەلوپەلانە کەلوپەلی "کۆنەن"، رەتیانکردەوە و دواتر سووتاندنیان.

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا نیگەرانی ئەو رووداوەی ئه‌مڕۆیە کە لە هەولێر لەکاتی پێشکەشکردنی هاوکاری بەسەر کەسوکاری شەهیدان روویدا، دەڵێ "شەهیدان و کەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن".

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەڕێزان کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان

نیگەرانین لەو رووداوە نەخوازراوەی کە ئەمڕۆ ۱۱/۱۱/ ۲۰۲۰ ی بەردەم نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەشاری هەولێر روویدا.

لەگەڵ رێزو پێزانینمان بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و مرۆییەکان کە هەمیشە هاوکارو یارمەتیدەری باشی وەزارەت و هێزەکانی پێشمەرگەن.

دیارە، ئەمڕۆش رێکخراوێکی خێرخوازی جیهانی، لەپڕۆژەیەکدا بڕیاریدا بە دابەشکردنی کۆمەڵێک کەل و پەلی وەک هاوکاری پێشکەش بەکەس و کارو وارسی شەهیدانی شەڕی دژ بەداعش. تیایدا جۆر و قەبارەی کەرەستەکان گلەیی و نیگەرانی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی لێکەوتەوە.

ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە، نیگەرانی ئەو رووداوەین، شەهیدان وکەسوکاری بەڕێزیان شایستەی زۆر لەوە زیاترن و تاجی سەرمانن، بەئەرکی خۆمانی دەزانین، بەهەموو جۆرێک و بەباشترین شێوە خزمەتی وارسی شەهیدان بکەین.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان





ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad