|
ZNA ــ هەولێر ئهگهر پێشتر ئهو حهبه تهنها بۆ یهك مهبهست بهكارهێنرابێت، ئهوا بهگوێرهى لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، ئەسپرین مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناش کەمدەکاتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ی بەریتانی، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستوە، خواردنی ئەسپرین نیشانە توندەکانی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر توشبوانو ئەگەری گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە.
لێکۆڵەران وتویانە ڕۆژانە خواردنی یەک دەنگ لەحەبی ئەسپرین ئەگەری داخڵکردن لەناو یەکەی چاودێری چڕ بەڕێژەی لە 40% کەمدەکاتەوەو خواردنی ئەو جۆرە دەرمانە، ئەگەری گیانلەدەستدانیش بەڤایرۆسەکە بەڕێژەی لە 50% کەمدەکاتەوە.
تیمی پزیشکیی لەکۆلێژی پزیشکی زانکۆی میریلاند UMSOM دەڵێت:"ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە، گەشبینییەک، بهڵام بەهۆشدارییەوە لەبارەی ئەو دەرمانە ئاسانەمان دەداتێ کە دەتوانێت ڕێگە لەقورسبونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە بگرێت.
جۆناسان چاو سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە دەڵێت:"ئەو ئەنجامە گرنگانە پێویستیان بەوەیە لەڕێگای تاقیکردنەوەی کلینیکییەوە پشتڕاستبکرێنەوە، ئەگەرهاتو ئەنجامەکان بەوجۆرە دەرچون کە ئێمە پێیگەیشتوین، ئەوە ئەسپرین دەبێتە یەکەم دەرمانی بەردەست کە دەکرێت لەسەر ئاستێکی فراوانو بێ ڕەچەتەی پزیشک بۆ توشبوانی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت".
لێکۆڵەرەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەگەڵ ئەوەی ئەسپرین وەک هۆکارێک بۆ ڕێگریکردن لەتوشبون بەڤایرۆسی کۆرۆنا بەکارناهێنرێت، بەڵام یارمەتی توشبوانی نەخۆشییەکە دەدات مەترسییەکانی لێکەوتەکانی نەخۆشییەکەیان لەسەر کەمببێتەوە.
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |