English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کرێکارێکی شارەوانی دەبێتە قوربانی رووداوێکی ھاتووچۆ 
2020-11-11 [01:06 AM]

ZNA - ھەولێر



سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر لە راگەیندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدەن کە کرێکارێکیان بووتە قوربانی رووداوێکی ھاتووچۆ. 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە .. 

سەرەرای بەردەوامی لە کارکردن و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و شاری ھەولێر بە پاککردنەوەی زبڵ و خاشاکی ڕۆژانە لە ئەنجامی تیژڕۆیی شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی کرێکارێکی پاککەرەوەی کردە قوربانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١١/١١/٢٠٢٠ کرێکارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بەناوی (دارەوان اسماعیل فتاح) لەکاتی ئەرکی خاوێنکردنەوەی شەقامی ۱۰۰مەتری لە ئەنجامی تیژ ڕۆیی شۆفێرێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا، کرێکارەکە تەمەنی ۲٨ ساڵە وخێزاندارە و  خاوەنی ۳ منداڵە و کرێکاری کۆمپانیای قەدەرە. لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە جێگای مردوو بەھەشت بێت و سەبر و ئارامی بە کەسوکاری ببەخشێت. داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەین خێراییان کەمبکەنەوە بەتایبەت لەو شوێنانەی کە ھاتووچۆی ھاوڵاتیان و کارکردنی کرێکارانی لەسەرە.


ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad