English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە و ریال مەدرید رکابەری لەسەر یاریزانێک دەکەن 
2020-11-11 [01:52 AM]

ZNA- ھەولێر


ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدریدی ئیسپانی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی لاوتارۆ مارتینێزی ھێرشبەری یانەی ئەنتەرمیلان . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی ئەنتەرمیلان ھەوڵدەدات بۆندی لاوتارۆ نوێبکاتەوە بەڵام دەبێت مووچەی یاریزانەکە بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی رازی بکات لە یانەکە بمێنێتەوە ، ئەمەش کێشەی دارایی زیاتر بۆ یانەی ئەنتەرمیلان دروست دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەکانی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید چاودێری بارودۆخی لاوتارۆ دەکەن لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان و ھەوڵدەدەن لە نزیکترین دەرفەت بیگوازنەوە ریزەکانیان . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، گەر بێتو یانەی ئەنتەرمیلان دەست بەرداری لاوتارۆ ببێت ، ئەوا کێشە داراییەکانی کەمتر دەبێتەوە چونکە پارەیەکی زۆر دەچێتە خەزێنەی یانەکە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad