ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ماوەیەدا چوار هەزار و 963 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسەکە کراوە، ئەنجامی پشکنینی 772 کەس پۆزەتیڤ بووە، 212 تووشبووی پێشوو چاکبوونەتەوە و 22 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
تووشبووە دەستنیشانکراوە نوێیەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
دهۆک: 415 تووشبوو
سلێمانی: 260 تووشبوو
هەولێر: 77 تووشبوو
هەڵەبجە: 20 تووشبوو
ئەو تووشبووانەی کۆرۆناش کە لە 24 کاژێری رابردوو گیانیان لەدەستداوە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
سلێمانی: 13 کەس
دهۆك: 4 کەس
هەولێر: 3 کەس
هەڵەبجە: 2 کەس
ئەو تووشبووانەی پێشووش کە چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە:
هەولێر: 94 کەس
سلێمانی: 56 کەس
دهۆک: 45 کەس
هەڵەبجە: 17 کەس
ئاماری گشتیی پشکنینەکان، تووشبووان، چارەسەرکراوان و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، تاوەکو ئێستا بەمشێوەیە:
پشکنین: 715160 پشکنین
تووشبووان: 86600 تووشبوو
چاکبوونەوە: 53576 کەس
گیانلەدەستدان: 2731 کەس
ئەوانەی لەژێر چارەسەردان: 30293 تووشبوو
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالخ و پۆشینی ماسك و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122.
ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە |