English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ شاى به‌حرێن و سه‌رۆكى فه‌له‌ستين ده‌كات
2020-11-11 [04:35 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌يه‌كدا بۆ خاوه‌نشكۆ شا حه‌مه‌د بن عيسا ئال خه‌ليفه‌، شاى به‌حرێن، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌لى به‌حرێن كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مير خه‌ليفه‌ بن سه‌لمان ئال خه‌ليفه‌، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌حرێن و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى.

له‌ نامه‌يه‌كى ديكه‌دا بۆ به‌ڕێز مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌له‌ستين، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌ناوى خۆيان و گه‌لى كوردستانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك عه‌باس و گه‌لى فه‌له‌سين و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سائيب عوره‌يقات، سه‌ركرده‌ و گه‌وره‌ دانوستانكارى فه‌له‌ستينى كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵيان ده‌ربڕى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad