English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دهۆک ٨٢ ملیار دیناری بۆ پرۆژەی رێگاوبان تەرخانکرا
2020-11-12 [06:48 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک رایگەیاند، لە سنوری پارێزگای دھۆک دەست بە جێبەجێکردنی پێنج پرۆژەی رێگاوبان کراوە و دوو پرۆژەش بەم نزیکانە جێبەجێدەکرێن، کە ٨٢ ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و دوو پرۆژەیان لەم ساڵدا تەواو دەکرێن.

خەدیجە محەمەد بەڕێوەبەری رێگاوبانی دھۆک رایگەیاند، "کۆمەڵێک پرۆژەی رێگاوبان لە سنوری پارێزگای دھۆک لە بواری جێبەجێکردندان و دوو پرۆژەش تازە فەرمانیان بۆ دەرچووە و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت و ئەوانەی دەستیان پێ کراوە بریتین لە ڕێگای باعدرێ و رێگای سێمێل باتیل و رێگای ئیبراھیم خەلیل بۆ دێرەبوون."

ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو سێ پڕۆژەیەش ٧٠ ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە و کاری باشیان تێداکراوە و دوو پرۆژەیان ئەمساڵ تەواو دەبن و تەنھا رێگای ئیبراھیم خەلیل دەمێنێت."

باسی لەوەشکراوە، "دوو پرۆژەی دیکە ئێستا رەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن، ئەوانیش ئۆڤەرپاسی زاخۆ و ئەوەی دیکەش نۆژەنکردنەوەی رێگای زاخۆ بۆ ئیبراھیم خەلیلە."

راشیگەیاند، "ئەو دوو پرۆژەیە بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، یەکێکیان ھەشت ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و ئەوەی دیکەش چوار ملیار دینار."

 

‌kdp





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad