English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
2020-11-12 [09:58 AM]

ZNA_ هەولێر


به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی حوسێن كوردی

به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كادیر و پێشمه‌رگه‌ی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (حوسێن ئه‌حمه‌د سلێمان) ناسراو به‌(حوسێن كوردی)مان پێگه‌یشت. بەم بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی بنەماڵە به‌ڕێز و کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی خزم و كه‌سوكار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

خوالێخۆشبوو (حوسێن كوردی)  كادیر و فەرماندەیەکی نیشتمان پەروەر و دڵسۆزی رێبازەکەی بوو و، تەواوی ژیانی بۆ خزمەتی گەل و نەتەوەکەی تەرخانکرد.
له‌خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە ئێوە و ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی 
پارتی دیموکراتی کوردستان





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad