English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... دوای دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای قەرز، هه‌ڵوێستی كورد چی ده‌بێت
2020-11-12 [10:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا رێككەوتنیان كردووە، كە مانگانە بەغدا ٣٢٠ملیار دینار رەوانە بكات، بەڵام شیعەكان باسیان لەوە كرد، ئەوان دژی ئەو رێككەوتنەن، بۆیه‌ ئەوەی لە پەرلەمان روویدا، پێچەوانەی ئه‌و رێككەوتنه‌یه‌، وتیشی، ئێمە وەك كورد ھەموو كوتلەكان، بایكۆتی كۆبوونەوەكەمان كرد و دیار نییە لە داھاتوودا چ ھەڵوێستێكمان دەبێت.

د. ڤیان سەبری، رایگه‌یاند، دوای ئەوەی داواكاریی ئێمە لە پڕۆژەی وەرگرتنی قەرز لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ مووچە جێبەجێ نەكرا، ئێمە ھۆڵی پەرلەمانمان بەجێ ھێشت و دەنگمان بەو پڕۆژەیاسایە نەدا و ئامادەش نەبووین بە بێ جێبەجێكردنی داواكاریی كورد دەنگی پێ بدەین.

سەبری گوتیشی، ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا رێككەوتنیان كردووە، كە مانگانە بەغدا ٣٢٠ملیار دینار رەوانە بكات، بەڵام شیعەكان باسیان لەوە كرد، ئەوان دژی ئەو رێككەوتنەن و قبووڵی ناكەن، بۆیە به‌بێ كورد دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە دا.

باسی لەوەش كرد، ئەوان ئەوەی ئەوان ویستیان وەك زۆرینە، كە ١٨٠پەرلەمانتارن، دەنگیان دا جگە لە كوردەكان، ئێمەش ھەموو بایكۆتی كۆبوونەوەمان كرد.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، تائێستا دیار نییە ھەڵوێستی داھاتوومان لەبارەی ئەو كارەی لە پەرلەمان بەرامبەر كورد كرا، چی دەبێت.





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad