English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردانی رۆژئاوا: جۆ بایدن له‌ پشتگیری كورد به‌رده‌وام ده‌بێت
2020-11-12 [10:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمەریکادا، ژمارەیێک لە بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن دەوڵەتی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی جۆ بایدن درێژە بە پشتگیرییەکان لە کوردی سووریا دەدات چونکە کوردەکان و ئەمەریکا دژ بە تیرۆریزم لە بەرەیێکی هاوبەشدان.

هەر لەمبارەوە، سینەم مەحەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا، لقی سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ئەمەریکا، بە بەشی ئینگلیزی دەنگی ئەمەریکای وتووە، ئەمەریکا لە ساڵی 2014وە تاکوو ئێستا، پشتگیری كوردی دژ بە داعش کردووە.

سینه‌م وتیشی، پشتگیریکردن لە ئێمە لە سەردەمی باراک ئۆباماوە دەستی پێکرد و لە سەرەمی دۆناڵد ترەمپدا درێژەی پێدرا و لە سەردەمی جۆ بایدنیشدا درێژەی دەبێت.

جەختی کردەوە، داخوازیی سەرەکیی کوردی سووریا گۆڕینی پشتگیرییەکانی ئەمەریکایە لە سەربازییەوە بۆ سیاسی و بەشێوەی ئاشکرا و دیاری کراو داوا لە جۆ بایدن دەکەین یارمەتی پرسی بەشداریی کورد بدات لە دانوستانەکانی ئاشتیی ژێنێڤدا.

شۆڕش دەروێش، شرۆڤەکاری پرسی کورد دەڵێت کە کوردانی سووریا دەیانەوێت ئەمەریکا درێژە بە پشتگیرییەکانی لەوان بدات لە چوارچێوەی مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا.

جەخت دەکاتەوە ئەوەی کورد لەسەری مکووڕە ئەمەیە کە دەوڵەتی نوێی ئەمەریکا پشتگیرییان لێبکات هەمبەر هێرشەکانی تورکیا.

نیکولاس هراس، شرۆڤەکاری پرسەکانی سووریا لە ناوەندی توێژینەوەکانی جەنگ لە واشنتن بڕوای وایە ڕاوێژکارەکانی جۆ بایدن لە پرسە بیانییەکاندا وتوویانە دەوڵەتی جۆ بایدن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ شکستی داعش کە ئامانجی ئەمەریکایشە هاوکاریی دەبێت.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad