ZNA - هه‌ولێر
ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٥٢ ملیۆن و ٤٤١ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٢٨٩ هه‌زار و ٧٥٣ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووان بە په‌تاكه له جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٥٢ ملیۆن و ٤٤١ هه‌زار و ٤٩٠ كه‌س، ٣٦ ملیۆن و ٦٧٧ هەزار و ٥٠٩ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٤ ملیۆن و ٤٧٤ هەزار و ٢٢٨ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٧٠٨ هه‌زار و ٧٢٨ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٤٧ هەزار و ٣٩٨ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هيندستان هەشت ملیۆن و ٦٨٤ هەزار و ٣٩ حاڵه‌ت، بەڕازيل پێنج ملیۆن و ٧٤٩ هەزار و حەوت حاڵه‌ت، فەڕەنسا یەک ملیۆن و ٨٦٥ هەزار و ٥٣٨ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ٨٣٦ هەزار و ٩٦٠ حاڵه‌ت، ئيسپانيا یەک ملیۆن و ٤٦٣ هەزار و ٩٣ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین یەک ملیۆن و ٢٧٣ هەزار ٣٥٦ حاڵه‌ت، بەريتانيا یەک ملیۆن و ٢٥٦ هەزار و ٧٢٥ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا یەک ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ٣٢٦ حاڵه‌ت، ئيتاڵيا یەک ملیۆن و ٢٨ هەزار و ٤٢٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٩٨٦ هەزار و ١٧٧ حاڵه‌ت، پێرو ٩٢٨ هەزار و شەش حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٧٤٢ هەزار و ٣٩٤ حاڵه‌ت، ئەڵمانیا ٧٢٦ هەزار و ١٧٦ حاڵه‌ت، ئێران ٧١٥ هەزار و ٦٨ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ٦١٨ هەزار و ٨١٣ حاڵه‌ت، چیلی ٥٢٤ هەزار و ٨٠٤ حاڵه‌ت، بەلجیکا ٥١٥ هەزار و ٣٩١ حاڵه‌ت و عێراق ٥٠٨ هەزار و ٥٠٨ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٦٣ هه‌زار و ٤٠٦ حاڵه‌ت، هیندستان ١٢٨ هه‌زار و ١٦٥ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٩٦ هه‌زار و ٤٣٠ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٥٠ هه‌زار و ٣٦٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٤٢ هه‌زار و ٩٥٣ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٤٢ هه‌زار و ٥٣٥ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٤٠ هه‌زار و ١٠٥ حاڵه‌ت، ئێران ٣٩ هەزار و ٦٦٤ حاڵه‌ت، پێرو ٣٥ هه‌زار و ٣١ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ٣٤ هەزار و ٥٣١ حاڵەت، كۆلۆمبیا ٣٣ هه‌زار و ٣١٢ حاڵه‌ت، رووسیا ٣١ هه‌زار و ٥٩٣ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئەفریقا ٢٠ هه‌زار و ١١ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ١٤ هەزار و ٨٣٦ حاڵەت، چیلی ١٤ هه‌زار و ٦٣٣ حاڵه‌ت، بەلجیکا ١٣ هەزار و ٧٥٨ حاڵەت، ئیکوادۆر ١٢ هەزار و ٩٢٠ حاڵەت، ئەڵمانیا ١٢ هەزار و ٨٢ حاڵەت، عێراق ١١ هەزار و ٤٨٢ حاڵەت، تورکیا ١١ هەزار و ١٤٥ حاڵەت و کەنەدا ١٠ هەزار و ٦٨٥ حاڵەت''.
له هه‌رێمی كوردستانیش 86 هه‌زار و 600 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و دوو هه‌زار و 731 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە |