English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان زراری: ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق بەرامبەر هەرێمی كوردستان کرا، هەمان بیركردنەوەی سەروەختی ئەنفال و كیمیاباران و برسیكردنی خەڵكە
2020-11-12 [11:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: به‌یاسایی كردنی بڕینی قووتی هاووڵاتیانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و مه‌ترسیه ‌بوو كه‌ ئێمه‌ پێشووتر هۆشداریمان له‌باره‌یه‌وه‌ دابوو، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه‌ بوو كه‌ وه‌ك درێژ كراوه‌ی كۆمه‌لێك رووداوی دیكه‌ی دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێندراوه‌ و زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت، تێپه‌ڕاندنی یاساكه‌ به‌و شێوازه‌ دوا بزمار بوو له‌ تابووتی عێراقی یه‌كگرتوو وه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت بوو.

شوان زراری گووتی: یاری كردن به‌ قوتی هاوڵاتیانی كوردستان سه‌رباری بوونی رێككه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ركردنی یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی پێشوو، وه‌ به‌كارهێنانی مه‌بده‌ئی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانی په‌یامێك بوو كه‌ دەبێت لێی تێبگەین کە كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق له‌ ژێر مه‌ترسی دایه‌، چونكه‌ ئه‌و تێگه‌یشته‌ ده‌بێته‌ بناغه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی كۆمه‌لێك یاسای دیكه‌.

هەروەها شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: له‌ ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق كه‌وتۆته‌ سه‌نگه‌ری دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان و هیچ بوارێكی بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی سیاسی و كاری به‌یه‌كه‌وه‌ی نه‌هێشتۆتە‌وه‌، تا ئه‌و نه‌فه‌سه‌ی کارکردنەی دژ بە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت چاکتر لە هەر شتێک بۆ رووبەڕووبوونەوەیان یەک دەنگی کوردە تەنانەت ئەگەر کشانەوەش بێت لە پرۆسەی سیاسی عێراقیش.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad