English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسر... پێنج سەربازی ئەمریکی و یه‌كێكی فه‌ره‌نسی و چیكی گیانیان لەدەستدا
2020-11-12 [04:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌ندامێكی باڵای هێزە هاوپەیمانە ئاشتیپارێزەکان رایگه‌یاند، لە بیابانی سینا له‌ میسر، لە ئەنجامی تێکشکانی هێلیکۆپتەرێک حەوت ئەندامی ئەو هێزە گیانیان لەدەستدا کە پێنجیان ئەمریکی، یەکێکیان فەرەنسی و ئەوی دیکەشیان چیکی بوو.

براد لینچ، ئەندامی باڵای ئەو هێزە وتی، ئەوان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆئەوەی هۆکاری رووداوەکە بزانن.

هێزە هاوپەیمانەکە رایگەیاندووە، تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکە رووداوێک بووە و تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان نییە کە پێچەوانەی ئەوە بخاتەڕوو.

بنکەی سەرەکی هاوپەیمانیی هێزە فرەنەتەوەییەکان و چاودێرەکان، کە بە هێزی ئاشتیپارێز ناسراوە، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیایە و لە ساڵی 1979وە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی ئیسرائیلی - میسری بۆ چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی رێککەوتنی ئاشتیی نێوانیان دامەزراوە؛ کە لە هەمان ساڵدا واژۆکرا. هاوپەیمانییەکەش سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نییە.

هێزەکە نزیکەی هەزار و 150 ئەندامی هەیە لە 13 وڵاتەوە، لەنێویاندا 450 ئەمریکی هەیە.

ساڵی 2016 دوای زنجیرەیەک لە هێرشی چەکداری، ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی بۆ شوێنی سەلامەتتر گواستەوە و لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وەکو کامێرەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad