English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەدا مێرگەسووری: تێپەراندنی ئەو پرۆژەیە سەر دەکێشێت بۆ بابەتی مەترسیدارتر
2020-11-12 [05:10 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،  تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجە بەبێ کورد و بە دەنگی زۆرینە، پێشھاتێکی مەترسیدارە و تۆخکردنەوەی ئەو عەقڵیەتەیە کە لە دوای حەوت سال عێراق بەرێوە دەبات.

نەدا مێرگەسووری، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی١١ی٢٠٢٠ لە ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجە بەبێ کورد و بە دەنگی زۆرینە، پێشھاتێکی مەترسیدارە و تۆخکردنەوەی ئەو عەقڵیەتەیە کە لە دوای حەوت سال عێراق بەرێوە دەبات، ئەویش کارکردنە بە زۆرینە و کەمینە.

ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقگووری: تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەم میکانیزمە، ھەوڵێکە بەشێکی بۆ لاوازکردنی کابینەکەی مستەفا کازمییە، ھەروەھا دژی بە ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتێک ھەیە، کە ھەم حکوومەت و پەرلەمان و زۆر جاریش دەستەڵاتی دادوەری بەکار دەھێنێت، ئەم ھەوڵەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەردەکێشێت بۆ پرسی دیکەش کە مەترسیدارن.

ھەروەھا نەدا مێرگەسووری، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەشێکی ئەم تێپەڕاندنی یاسای قەرز ئەوەیە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن، ھەروەھا دەبێت لایەنە کوردستانییەکان یەکگرتووبن، چونکە ئەمە پەلدەکێشێت بۆ تیێپەڕاندنی پڕۆژە و بابەتی دیکەش.


 رێباز یونس





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad