English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیزا فەلەکەدین کاکەیی: برینی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دروستکردنی کێشە و بەربەستە لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا
2020-11-12 [05:11 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرزی پەسەند کرد و تێیدا ڕەچاوی ڕێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدای نەکرد و ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی بڕی کە بڕیاربوو حکوومەتی عێراق مانگانە بۆ ھەرێمی کوردستانی بنێرێت.

لەم بارەیەوە لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕینی بەشە بوودجەی و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، خستنەوەی پشێوی و دروستکردنی کێشە و بەربەستە لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ئامانجی سەرەکی ئەم ھەوڵە پەرلەمانییەی شۆڤینییەکانی عێراقە، ھەروەھا لەپێناو پەکخستنی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: کە ئەوەی ئەمرۆ لە ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق رووی دا، ھەڵڕشتنی رق و کینەی عەرەبە شۆڤینییەکان بوو بەرامبەر رێککەوتنی ھەردوو حکوومەت لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، ئەوان ترسیان لەوە ھەیە کە ڕێککەوتنەکان سەر بکێشێت بۆ ناوچەکانی دیکەی سنووری ماددەی ١٤٠.

 ھەروەھا لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەوەش ئاگادارن کە ھەوڵەکان بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان چڕکراوەتەوە و رۆژانە شاندی سەربازیی ھەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ کۆبوونەوە دەکەن و چەندین قۆناغی باش و گرنگیان تێپەڕاندووە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad