English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا،گفتوگۆ دەربارەی وەبەرھێنانی زیاتری ئەمەریکا لە ھەرێم دەکەن
2020-11-12 [05:15 AM]

ZNA-هەولێر


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١١/١٢ لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرھێناندا .

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم کرد لە ھاندانی وەبەرھێنان و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەت ھەروەھا سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی کرد و داوای وەبەرھێنانی زیاتری ئەمەریکای لە ھەرێم کرد.





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad