English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە تێپەراندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی
2020-11-12 [05:15 AM]

ZNA-هەولێر


حکومەتی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، کە ھەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە بەرامبەر تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی دەربڕی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/١١/١٢ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینە و بێ گوێدانە پرنسیپی سازان و لە بەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی گەلی کوردستان، دەنگی لە سەر درا. لە ھەمانکاتدا نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر تێپەڕاندنی ئەم یاسایە دەردەبڕێت. 

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام و ھەمیشە، ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕیوە . لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمیش ، چەندین جار نیازپاکی خۆی نیشان داوە و سەردانی بەغدای کردووە و چەندین لەیەکگەیشتن و ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی ھەرێم  و حکومەتی فیدڕاڵی پێشوو و ئێستا ھاتە ئاراوە و حکومەتی ھەرێم ، ھەمیشە پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێکردووە لە بەرامبەر  دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان .
بۆیە ئێمە لە کاتێکدا داکۆکی لە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەکەین ، لە ھەمانکاتدا ھەموو ھەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ستەم لە خەڵکی کوردستان نەکرێت. بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوەی ھەر سێ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستانیش لە حکومەتی فیدراڵی ئەنجام بدرێت و ھەڵوێستی فەرمی و یەکگرتووی ھەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت. 

حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١١/١٢





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad