English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیانراوێک لەسەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەتێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
2020-11-12 [05:16 AM]

ZNA-هەولێر


بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەدواین ھەنگاوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین، کە بەبێ رەچاوکردنی بەھاکانی پێکەوەژیان و ھاوبەشی و بنەماکانی سیستمی فیدراڵی کە لەدەستووری عێراقدا چەسپێنراون، لەسەر بنەمای زۆرینەو بێ ڕەچاوکردنی مافی خەڵکی کوردستان، بەرەبەیانیی ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠، یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی داراییی پەسەند کرد. 
ئەم ھەنگاوە، پێشێلکردنی گیانی پێکەوەژیان و ھاوبەشییەو پێچەوانەی ھێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە، ھاوکات وەستانەوەیە دژ بەھەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەک بۆ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەماکانی دەستوور. 

بۆیە وێڕای سوپاس و دەستخۆشیی زۆری خۆمان بۆ تەواوی فراکسێۆنە کوردستانییەکان و سەرجەم نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان کە یەکھەڵوێست و ھاوڕِابوون بۆ رەتکردنەوەی بەشداربوون لەدانیشتنی دەنگدان، رایدەگەیەنین کە بەھەماھەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لەدامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق و دوای پرس و راوێژی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەموو رەھەندەکانی ئەم پێشھاتە لێکدەدرێنەوەو ھەڵوێست و بڕیاری یەکگرتووانە دەگیرێتە بەر، چونکە ئەم بابەتە پەیوەندیی بەژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە ھەیەو ئەرک و بەرپرسیارێتیی ھاوبەش دەخاتە ئەستۆمان. 

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad