English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فارس عیسا: تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بەبێ فراکسیۆنە کوردستانیەکان دژایەتیکردنی حکومەت و خەڵکی هەرێم بوو
2020-11-13 [07:35 AM]

ZNA : هەولێر


سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمێ کوردستان لە بەغدا رایگەیاند: تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کە لە بەرەبەیانی ڕێکەوتی ٢۰٢۰/١١/١٢ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ فراکسیۆنە کوردستانیەکان تێپەرێنرا جگە لەوەی دژایەتیکردنی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو بێڕێزیکردن بوو بۆ ئەو پرەنسیپەی کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نرایەوە.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمێ کوردستان لە بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی کە لە بەرەبەیانی ڕێکەوتی ٢۰٢۰/١١/١٢ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ فراکسیۆنە کوردستانیەکان تێپەرێنرا جگە لەوەی دژایەتیکردنی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو بێڕێزیکردن بوو بۆ ئەو پرەنسیپەی کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نرایەوە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس کە پرەنسیپی پاراستنی هاوسەنگی و شەراکەتی ڕاستەقینە و سازانە و ئەمەش پێشهاتێکی زۆر ترسناکە لەسەر پێکەوە ژیان و سەقامگیری.

فارس عیسا گوتی: راستە بە نەفەسێکی نالۆژیکی و دوور لە ئەقڵیەتی دەوڵەتداری و بێ حیکمەتی سیاسی بەبێ کورد یاسای سەرەوە تێپەڕێنرا, بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشی و شانازیە سەرجەم پەڕلەمانتارە کوردستانیەکان یەک دەنگ ویەک هەڵوێست بوون و هەڵوێستیان موشەڕەف بوو و دەکرێت بۆ داهاتوو ئومێدی لەسەر بنیاد بنرێت و سەرەنجام بە هەڵوێستێکی کوردستانیانە مافکەوتەکانی خەڵکی کوردستان زامن بکەین و دەستەوەستان نەبین بەرامبەر ئەو تەوژمەی لە دژی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانە.





ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad