English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێردەی ئەمەریكا لەسوریا: ئەمریکا هەرگیز لە سوریا نەکشاوەتەوە
2020-11-14 [07:33 AM]

ZNA – هەولێر


نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا ئاشکرای دەکات، ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکانیان لە سووریا لە سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەشاردەوە و ئەوەیان دەگوت کە پێیان خۆشبوو بیبیستن.

لە چاوپێکەوتنێكدا، جەیمس جێفری، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا رایگەیاند، گەورە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا هەمیشە هەوڵیان دەدا دۆناڵد ترەمپ بەو باوەڕە بگەیێنن کە ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکانی نێو سووریا هێندەن کە ئەو پێ خۆش بوو بیبیستێت لەکاتێكدا ژمارەکەیان زۆرتر بوون لەوەی کە بە سەرۆکایەتی دەگوترا.

لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019دا ترەمپ فەرمانی دەرکرد بە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و راوێژکارە سەربازییەکانی پێشنیازی هێشتنەوەی 200 سەرباز بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان کرد، بەڵام لە راستیدا ژمارەی ئەو سەربازانەی ئەمریکا بەگوتەی جێفری هەرگیز لە 200 سەرباز نەبوون، بەڵکو لانیکەم 900 سەرباز بوون.

جێفری دەشڵێت، هەرچەندە بەفەرمی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە هێزەکانی لە سووریا کشاندووەتەوە، بەڵام لەڕاستیدا هیچ جۆرە کشانەوەیەک رووینەداوە، "ئەمریکا هەرگیز لە سووریا نەکشاوەتەوە".

هێزەکانی ئەمریکا 11 بنکە و خاڵی سەربازییان لە هەریەک لە حەسەکە، رەققە و دێرەزوور هەیە و پشتیوانیی سەربازیش بۆ ئەو بنکانە دەگوازنەوە. لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵیش، نزیکەی 70 بارهەڵگر لە پێداویستیی سەربازی و مرۆییان بۆ هێزەکانیان گواستەوە.

 





ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad