English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەشعان جبووری لەسەر هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ
2020-11-14 [07:53 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی حیزبی وەتەن ئاشكرایدەكات، پشتگوێخستنی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای قەرز بە رێککەوتنی پەرلەمانتارانی شیعە و سوننـە، کارێکی دروست نییە و هەڕەشە لە بنەمای تەوافوق دەکات.

پەرلەمانتاری پێشوو و سەرۆکی حیزبی وەتەن، مەشعان جبووری، لە تویتێکدا نوسیویەتی، "پشتگوێخستنی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای قەرز و پشتگوێخستنی کشانەوەی نوێنەرانی و داواکارییەکان لەدوای پێکهاتنی پەرلەمانتارانی سوننـە و شیعە، کارێکی دروست نییە و هەڕەشە لە بنەمای تەوافوق دەکات".

لەبارەی هەڵوێستی لایەنە سوننییەکان، جبووری گوتی، "هەڵوێستی پەرلەمانتارانی سوننـە لەبەرچاونەگرتنی چاکەی هەرێمە بەرامبەر خزم و خەڵکمان لە ئاوارەکان، هەروەها جەختکردنەوەیە لە پاشکۆیی زۆربەیان بۆ دەوڵەتی قوڵ (مەبەستی ئەو لایەنە شیعانەیە کە سەر بە ئێرانن) کە وایانلێکردن بە نووکی چەکەکانیان بگەنە پەرلەمان".

عێراق و هەرێمی کوردستانیش رووبەڕووی کورتهێنان بوون و پێویستییان بە قەرزە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران و خەرجیی خزمەتگوزارییەکان دابین بکەن، بۆیە پێشتر و لە مانگی ئابدا حکومەتی هەرێمی کوردستان وعێراق رێککەوتن لەبەرامبەر ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق مانگانە 320 ملیار دینار دەنێرێتە هەولێر بۆ ئەوەی بەشێکی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بکات.

بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکان لەسەر بەشی هەرێمی کوردستان لەو قەرزە، كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە دواخرا بۆ بەرەبەبانی رۆژی پێنجشەممە، دواتر پڕۆژە یاساكە تێپەڕێندرا و بەبێ پەرلەمانتارانی كورد،  داواکارییەکانی کوردیش جارێكی تر پەراوێز خران.

 





ئەم هەواڵە 3856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad