ZNA – هەولێر
داعش لە باشووری كەركوك هێرش دەاتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لەئەنجامدا 5 كەس كوژران و برینداربوون.
درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش له گوندی حەمرانیەی سە ربە شارەدێی ریاز لە باشووری کەرکووک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی، دوای رووبەڕووبوونەوە و شەڕ لەنێوان هەردوولا دوو پۆلیسی فەوجی مغاویر کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی باڵادەستی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک و بەدیاریكراویش لە ناوچەکانی ماددەی 140 بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی بەردەوام هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر هێزە عێراقییەکان.
ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە |