English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ تاران كرده‌وه‌یه‌كی كوشتن له‌لایه‌ن سیخوڕانی ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئێرانیش ره‌تی ده‌كاته‌وه‌
2020-11-14 [08:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوو سیخوڕی ئیسرائیلی بەرپرسێکی قاعیدە لە ئێران دەکوژن کە دووەم کەسایەتیی نێو رێکخراوەکە بووە و ئەمریکا بە بەرپرسی تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەکانی لە تەنزانیا و کینیا لە ساڵی 1998، تۆمەتباری کردبوو. وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رەتی دەکاتەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی ئاشکرای کرد؛ ئەبو محەمەد ميسری، کەسی دووەمی رێکخراوی قاعیدە لەلایەن دوو کەسەوە لە شەقامێکی شاری تارانی پایتەختی ئێران تەقەی لێکرا و کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، رووداوەکە لە 7-8-2020 روویداوە، "دوو سیخوڕی ئیسرائیل بە فەرمانی ئەمریکا لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە لە شەقامێکی تاران تەقەیان لە ئەبو محەمەد مەسری کردووە".

ئەبو محەمەد میسری، ناوی راستەقینەی عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدوڵڵایە و تۆمەتبارە بە تەقاندنەوەی دوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەفریقا لە ساڵی 1998.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە و رایگەیاندووە: واشنتن و تەلئەڤیڤ هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتییان لەبەرامبەر چالاکییەکانی رێکخراوی قاعیدە و گرووپە تیرۆریستەکان بشارنەوە، "هیچ کەس و گرووپێکی تیرۆریستی لەسەر خاکی ئێراندا نییە".

میسری، یەکێک بوو لە سەرکردەکانی دامەزرێنەری رێکخراوی قاعیدە، لە رووداوەکەدا لەگەڵ کچەکەی، کە هاوسەری کوڕەکەی ئوسامە بن لادن بوو، کوژران.

میسری لە ساڵی 2003ـەوە "لەلایەن ئێرانەوە دەستبەسەر بوو"، بەڵام بەپێی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لە زاری سەرچاوەیەکی لە هەواڵگریی ئەمەریکا کە ناوی نەهێناوە، "مەسری لە راستیدا لە ساڵی 2015ـەوە ئازادانە لە دەوروبەری تاران ژیاوە".

دیارترین ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ میسری، تەقاندنەوەی دوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بوو لە ئەفریقا، هەردوو باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تەنزانیا و نایرۆبی لە هەمان کاتدا لە 7-8-1998 (هەمان بەروار کە مەسری تێدا کوژرا) لەڕێگەی دوو دوو لۆریی بۆمبڕێژکراو تەقێنرانەوە، لە ئەنجامی هەردوو تەقینەوەکەشدا زیاتر لە 200 کەس کوژران.





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad