English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری نوێی کۆرۆنا له‌ هەرێمی کوردستان
2020-11-14 [12:50 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند و ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێردا 573 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، دوو هەزار و 419 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ دەستنیشانکراون و 43 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

ژمارەی تووشبووان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان:

 

هەولێر: 161 تووشبوو

 

سلێمانی 152 تووشبوو

 

دهۆک: 260 تووشبوو

 

27 تووشبوو لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە:

 

سلێمانی: 11 کەس

 

هەولێر: 7 کەس

 

دهۆک: 9 کەس

 

چاکبوونەوە:

 

هەولێر: 109

 

سلێمانی: 48

 

دهۆک: 241

 

زۆرترین تووشبوو و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی عێراق، لە بەغدا بووە. ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 516 هەزار و 915 تووشبووی تۆمارکراوی کۆرۆنا هەن کە 444 هەزار و 226 کەسیان چاکبوونەتەوە و 11 هەزار و 623 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad