English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەڵاح لەم یارییانە دادەبڕێت 
2020-11-14 [01:44 AM]

ZNA- ھەولێر 


دوای ئەوەی دەرکەوت مەحمەد سەڵاح تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە ، لە ئێستادا بۆ ماوەی دوو ھەفتە کەرەنتین دەکرێت. 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی بی بی سی ، سەڵاح لە وڵاتی میسر بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە کەرەنتینی تەندروستی دەمێنێتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سەڵاح لە دوو یاری یانەی لیڤەرپول دادەبڕێت ، ئەوانیش لەبەرامبەر لیستەر ستی لە خولی ئینگلیزی و لەبەرامبەر ئەتڵەنتا لە چامپیۆنزلیگ . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەروەھا سەڵاح لە ھەردوو یاری ھەڵبژاردەی میسر لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆگۆ بەشداری ناکات کە بۆ گەیشتن بە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا ئەنجام دەدرێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad