English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2020-11-14 [01:54 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ شەممە ١٤/١١/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- رۆژی شەممە ٧/١١/٢٠٢٠ یەکێتییەکەمان کۆبوونەوەی ھونەری و راکێشانی تیروپشکی خولی یانە پلەیەکەکانی فوتساڵی کچانی کوردستانی ئەنجامدا، دوای گفتۆگۆ لەگەڵ نوێنەرانی یانەکان ئەو بڕیارانە دران:
ڕ- خولەکە بە بەشداری (٩) نۆ یانە کە پێک ھاتوون لە یانەکانی (رانیە، دەربەندیخان، بابان، پیرەمەگروون، سۆلاڤ، چەمچەماڵ، سنوور، ھێرش و قەڵادزێ) لە ٤/١٢/٢٠٢٠ دەست پێدەکات.
ب- خولەکە بە شێوازی یەک گرووپ و بە یەک قۆناغ ئەنجام دەدرێت.
ت- چوار یانە بۆ ریزی یانە نایابەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وەزری داھاتوو سەردەکەوێت.
پ- ھیچ یارییەک دوا ناخرێت، تەنیا ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو بێتە پێش.
ج- یەک یاریزانی پیشەگەر رێگە پێدراوە، بە مەرجێک یاریزانەکە عێراقی بێت.
٢- تاقیکردنەوەی تیۆری و جەستەیی ناوبژیوانانی کوردستان، تەنیا ئەو ناوبژیوانانە دەتوانن بەشداری بکەن، کە لە وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ تاقیکردنەوەیان کردوو و دەرچوون.
٣- تا کۆتایی ھاتنی وەرزی ٢٠٢٢ ھیچ خولێکی راھێنەرایەتی و ناوبژیوانی ناکرێتەوە.
٤- داوا لەو سەرپەرشتیار و ھەڵسەنگێنەرانی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین، کە وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ تاقیکردنەوەیان کردووە و دەرچوون، رۆژی شەممە ٢١/١١/٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١٢:٣٠ ـی نیوەڕۆ، لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن، بە مەبەستی تاقیکردنەوە.
٥- بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١ ـی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاردرا بە دروستکردنی باجی تایبەت بە فۆتۆگرافەرانی وەرزشی کوردستان، بەڵام مەرجە فۆتۆگرافەر نووسراوی دەزگەیەکی فەرمی ھەبێت، کە پشتگری بکات یان نووسراوی ئەو یانەی کاری لێدەکات، بە پێچەوانەوە ھەر فۆتۆگرافەرێک باجی تایبەتی یەکێتییەکەمان نەبێت، رێگەی پێنادرێت لە نێو یاریگە و ھۆڵە وەرزشییەکان لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بێت.
٦- رێگە بە سەرجەم کەناڵە لۆکاڵی ئاسمانییەکان دەدەین، چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە شێوەی راستەوخۆ یان تۆمارکراو بۆ ھاندەرانی وەرزشی بگوازنەوە، ئەمەیش بۆ ئەوەی ھاندەران لە سەیرکردنی یارییەکان بێبەش نەبن.
٧- ھەر یانەیەکی بەشدار بوو لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پێویستە لە کاتی یارییدا دوو سێت جلی وەرزشی ھەبێت، بە پێیچەوانەوە یانەکە تووشی غەرامەی ماددی و کارگێری دەبێت، ئەم بڕیارە لەسەر تیپی میوان جێبەجێ دەکرێت.
٨- غەرامەکردنی یانەی ئافرەتانی ھەولێر بە بڕی (٣٠٠,٠٠٠) سێسەد ھەزار دینار و سزادانی راھێنەری یانەکە (سروود غازی) بۆ دوو یاری، کە ناتوانێت لە نێو یاریگە لەگەڵ یانەکە ئامادە بێت، لە کاتی دووبارە کردنەوەی ئەم جۆرە رەفتارانەی لە یارییان لە بەرامبەر یانەی ئافرەتانی دھۆک ئەنجامیاندا، سزاکەیان توندتر دەبێت.
٩- نووسراوی ژمارە ١٧٥ ـی یانەی ھەڵەبجەی شەھید لە رێکەوتی ١٠/١١/٢٠٢٠ کە تایبەت بە پاشەکشەی یانەکەیان لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، پەسند کرا و ئەم بڕیارانەیش دران:
ڕ- ئازاد کردنی سەرجەم یاریزانانی ھەڵەبجەی شەھید بە گواستنەوەیان بۆ ھەر یانەیەکی تر، بە بێ بوونی مافی دەستبەردار بوون.
ب- دابەزینی یانەی ناوبراو بۆ ریزی یانە پلەیەکەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان.

 





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad