ZNA – هەولێر
لە دوای ئەوەی کۆمپانیای "Warner Bros" جۆنی دێپ، ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی لە ستافی کاری فیلمی Fantastic Beasts 3" " ناچار کرد دەست لە کاربکێشێتەوە، وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەش دواخرا.
بڕیاربوو بەشی سێیەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە تشرینی دووەمی 2020 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام لە دوای ئەو بڕیارە بۆ 15 تەمموزی 2022 داواخرا.
دێپ لە دوای ئەوەی داوایەکی یاسایی لەسەر رۆژنامەی "The Sun"ـی بەریتانی تۆمارکردبوو، دادگا لە بەرژەوەندی رۆژنامەکە بڕیاری خۆیدا.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |