English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی 500 كه‌س له‌ته‌ندروستى داده‌مه‌زرێن
2020-11-15 [06:25 AM]

ZNA-هەولێر


 

د. خالس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند لە لایەن مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندن بۆ 500 کەس دەرچووە، ئەوانیش ھەموویان پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری پزیشکین، ئەو 500 کەسە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کرد،‌ كه‌ ئەم حەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو 500 کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچوویانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.

د. خالس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی كوردستان رونیشی کردەوە، ئەو 500 کەسەی دادەمەزرێن کاریگەرییان لەسەر کەرتی تەندروستی دەبێت، چونکە وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە کادری تەندروستی و پزیشک ھەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.

 

kdp





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad