English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆپیك پلەس كۆدەبێتەوە
2020-11-15 [07:11 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئۆپیك پلەس لەرێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە کۆببێتەوە و رەەوشی بازاڕی نەوت تاوتوێ بکات و پاشان سەرەتای مانگی داهاتوو پێشنیاز و راسپاردەکانی رادەستی وەزیرانی وزە و نەوتی وڵاتانی ئەندام لە رێککەوتنی ئۆپێک پلەس بکات.

بەپێی رێککەوتنی ئۆپیك پلەس بڕی کەمکردنەوەکانی ئێستا کە رۆژانە 7.7 ملیۆن بەرمیلە، کەمدەکرێتەوە بۆ 5.7 ملیۆن بەرمیل لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، بەڵام  بەهۆی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا کە ئەمریکا و ئەوروپای گرتووەتەوە، نرخەکانی نەوت پێچەوانەی پێشبینییەکانی پێشووتر، نەیانتوانی لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ بەرزببنەوە.

هەروەها گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیك و دەرەوەی ئەو رێکخراوە سەرقاڵی تاوتوێکردنی بازاڕی نەوتن و بەنیازن پاشگەزببنەوە لە بڕیارێکی کۆبوونەوەکەی پێشووتریان بۆ زیادکردنی ئاستی خستنەڕووی نەوت بە بڕی نزیکەی 2 ملیۆن بەرمیل لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە.

بەپێی چەندین سەرچاوەی ئاگادار لە رێکخراوی ئۆپێک سعودیە و رووسیاش پاڵپشتی لە دواخستنی بڕیارەکەیان دەکەن و بەنیازن سێ مانگ تاوەکو شەش مانگی یەکەمی سەرەتای ساڵی داهاتوو بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخەکانی نەوت، بەردەوام بن لە کەمکردنەوەی رۆژانە 7.7 ملیۆن بەرمیل لە بازاڕی نەوتدا.

 





ئەم هەواڵە 85جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad