ZNA – هەولێر
پۆلیسی فیدراڵی ئۆپەراسیۆنێکی لە زنجیرە چیاکانی دۆڵان لە پارێزگای کەرکووک ئەنجامدا و چەند شوێنێکی حەوانەوەی چەکدارانی داعشی دۆزییەوە و تێکیدا.
رۆژی شەممە 14-11، پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، یەکەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ پاککردنەوەی زنجیرە چیاکانی دۆڵان لە قەزای داقووقی پارێزگای کەرکووک ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای 20، دەستەی ئەندازەی مەیدان و هەواڵگری بووە، هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشی تێدا بەکارهاتووە.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی پۆلیسی فیدڕاڵیدا، سێ شوێنی حەوانەی چەکدارانی داعش لەگەڵ دوو عەرەبانەی کشتووکاڵی کە پێخەف و شوێنی حەوانەوەی چەکدارانی داعشیان تێدا بووە، دۆزراونەتەوە، دواتر لەنێوبراون.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |