English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەردەم كۆشكی سپی دا لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
2020-11-15 [07:36 AM]

​ZNA – هەولێر


بەسەدان کەس لەواشنتن دی سی بۆ پاڵپشتیکردن لە دۆناڵد ترەمپ و لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ترەمپیش بەنزیک لایەنگرانی تێپەڕی.

رۆژی شەممە لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەبەردەم کۆشکی سپی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

لە تویتێکیشدا ترەمپ، ئاماژەی بەوە کردووە بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە، کە دەیسەلمێنن ساختەکاری گەورە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجامەکاندا کراون، هەروەها رێگەش بە چاودێرانی کۆمارییەکان نەدراوە بچنە ژووری جیاکردنەوەی دەنگەکان.

ترەمپ گوتیشی: ساختەکارییەکان لە ویلایەتەکانی میشیگان، پێنسلڤانیا، جۆرجیا و چەند ویلایەتێکی دیکە کراون، کە ئەمەش کارێکی نادەستوورییە.

بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2020، جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوتوو بووە و دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان نەیتوانی سەرۆکایەتی چوار ساڵی داهاتووی ئەمەریکا بەدەست بهێنێت.

 





ئەم هەواڵە 76جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad