English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... بیك سپێنده‌ر دادەخرێت
2020-11-15 [11:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیەتی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەهۆی سەرپێچی کردن لە رێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەکان كافتریا و رستۆرانتی  دادەخات.

كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی کارکردن و رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنەكه‌ كافتریا و ریستۆرانتی بیك سپێنده‌ر لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات.

وتیشی: پێشتر لەلایەن لیژنەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی بێت، بەڵام دوبارە سەرپێچی کردوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

رونیکردەوە: مۆڵەت، بنەمای کارکردنە لە هەرشوێنێک کەسێک بیەوێت ئەنجامی بدات، بۆیە پێویستە خاوەن شوێنەکان مۆڵەتی کارکردن لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە پیشەکیەوە وەربگرێت، هەروەها سەرجەم ئەو کارمەندانەی لە شوێنەکە کاردەکەن مۆڵەتی پێویستیان هەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری سەرجەم شوێنەکان دەکاتەوە، پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنەکانەوە بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی روبەروی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad