English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەیسی سەعید وەیسی: جاری یەکەم نیە خەلکی کوردستان رووبەرووی گوشار و سزای سیاسی دەبێتەوە
2020-11-15 [01:24 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، تێپەراندنی یاسای پركردنەوەی كورتھێنانی دارایی بەبێ راچاوكردنی بنەماكانی شەراكەت و رێككەوتنی لایەنەكان لەگەل ئەوەی پێچەوانەی ھەموو بنەما یاسایی و دەستووریەکانە، ھەروەھا شتێكی تازە و نوێ نیە بەلكو درێژەپێدانی سیاسەتەكانی رابردوویانە دژی گەلی كوردستان.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەداخەوە جاری یەكەم نییە خەلکی کوردستان رووبەرووی گوشار و سزای سیاسی دەبێتەوە، تێپەراندنی یاسای پركردنەوەی كورتھێنانی دارایی بەبێ راچاوكردنی بنەماكانی شەراكەت و رێككەوتنی لایەنەكان لەگەل ئەوەی پێچەوانەی ھەموو بنەما یاسایی و دەستووریەکانە، لەھەمان كاتیشدا شتێكی تازە و نوێ نیە بەلكو درێژەپێدانی سیاسەتەكانی رابردوویانە دژی گەلی كوردستان راستە رژێمی بەعس رووخاو لە ناو چوو، بەلام بەداخەوە تا ئێستا پەیرەوی لەھەمان فەرھەنگی ئینكاری تاكی كورد و پەراوێز خسنی مافەكانمان و شكاندنی شكۆی مرۆڤی كورد دەكرێت و بەتێروانینی سەرانی بەعس بیردەكەنەوە و بروایان بە شەراکەت و رێککەوتن و  ھاوسەنگی نیە كە بەپێی یاساش نابێت ھیچ کاتێک بار و گوزەرانی ھاولاتیان و مووچەی فەرمانبەران وەک چەکێک لە دژی خەلکی کوردستان بەکاربھێنرێت ، ھەر چەندە ئەو تەنگپێھەلچنین و شەر فرۆشتنە نابنە رێگر لە بەردەم شكاندنی ئیرادەی کوردستانیان بەلکو زیاتر وەک جەنگێکی دەروونی سەیری دەکرێت، گرنگە لە ژێر روشنایی ئەم ھەلوێستە پر لە رق و كینەی لایەنە سیاسیەكانی عیراق لە شیعە و سوننەوە ھەلوەستەێك بكەین ودلنیایان  بكەین  کە ھیچ كات کێشەکانی عێراق ـ کوردستان بە کارتی فشار چارەسەر نابن بەلکو پێویستە لە رێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای دەستوور ھەولی چارەسەری کێشەکان بدەن. 

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: بە درێژای مێژوو ھەمیشە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ھیچ کاتێک ئاماددە نەبووە سازش لەسەر مافی گەلی كوردستان بكات بەلكو پێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا کێشەکانی نێوان ھەولێر-بەغدا، چارەسەر بکرێن کە کێشەی گەلی کوردستان کێشەی نەتەوەیی و دەستووری و خاکە لە چەند مانگی رابردوودا ستراتیچەتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بریتی بوو لە مۆر كردنی رێككەوتنێكی كۆنكرێتی بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور، بەلام بەم خەنجەر وەشاندنەیان لەپشتی گەلی كوردستان جارێكیتر برینەكانیان قولتر كردنەوە، چونکە لەدەستووری ھەمیشەی عیراقدا ماف و شایستە داراییەكانی ھەرێم جێگیر كراون بۆ ھەرگوشارھێنان و موئامەرێك بۆ سەر ھەرێمی كوردستان جگە لە پێشێل كردنی دەستوور مەترسێیكی گەورەشە بۆ سەر ئاییندەی عیراقدا، چونکە قەوارەی ھەرێمی كوردستان كیانێكی دەستوورییە و بەخوێن و فرمێسك ھاتووە بەرھەم رابردووش  دەریخست فەرھەنگی ئینکاری کورد و پەراوێزخستنی مافەکانمان دەرەنجامێكی مەترسیداری لێ دەكەوێتەوە رابردووش دەریخستوە ھەركەس و لایەنێك ھەولی پەڕاوێز خستنی گەلی كوردستانی دابێت سەركەوتوونەبووە لە پیلانەكانیان و سەرەنجام مێژووێكی رەشیان تۆماركردوە.

ھەروەھا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ئەوەی لە ھەمووشی گرنگتربوو بۆ خەلكی كوردستان یەكدەنگی و یەك ھەلوێستی فراكسیونە كوردستانییەكان  بوو دژ بەو پیلانەی دەرحەق بە كوردستان كرا كە بەدلنیایەوە دەسكەوتی گەورە و بەرھەم داری لێ دەكەوێتەوە، چونكە ئەزموونی رابردووش دەریخست ھەركاتێك كورد یەكرێز و یەك ھەلوێست بووبێت توانیوێتی دەسكەوتی گەورە بەدەست بھێنێت وێرای ئەوەی لەسەر ئاستی دەرەوەش پێگەی ھەرێمی كوردستان بەھێزتردەكات .


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad