English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی : ئەو یاسایەی تێپەڕێندراوە، دژی حیزبی سیاسی نییە، بەڵکو رێک دژی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە
2020-11-15 [01:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆتاییھات. 
 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی کۆبوونەوەکە و بڕیاری ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھەڵوێستیان بەرامبەر عێراق و تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنان لە بودجەی عێراق بەبێ جێکردنەوەی خواستەکانی کورد دەخاتەڕوو.

 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان نیگەرانە لە ھێزە عێراقییەکان و شێوەی دەربڕینی زمانی ئەو یاسایە، شێوەی سزادانە و "بە نیگەرانییەوە دەڕوانینە ئەو پێشھاتە". 

نێچیرڤان بارزانی، ئەو ھەنگاوەی بە شکست بۆ لایەنە عێراقییەکان لە بەڕێوەبردنی عێراق ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد، "ئەوەی روویدا بۆ ئێمە موفاجەئەیەکی گەورەبوو".  
 
لەبارەی دابینکردنی مووچەوە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی ئەوان دابینکردنی مووچەیە و سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستانیشی کرد. گوتیشی "دەبێت بەغدا بەزووترین کات بیر لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە بکاتەوە". 
 
لەبارەی رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت و کاریگەریی لەسەر رێکنەکەوتنی ھەولێر و بەغدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، رێککەوتنی ٥٠ ساڵەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت ھیچ پەیوەندی بە رێکنەکەوتنی بەغدا و ھەولێرەوە نییە.
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێی وایە، ئەو یاسایەی تێپەڕێندراوە، دژی حیزبی سیاسی نییە، بەڵکو "رێک دژی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە". گوتیشی، ھێزە سیاسییەکانی عێراق گەورەترین زەربەیان لە ئاشتی و پێکەوەژیان دا بەو کارەیان.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، ھەرێمی کوردستان بە ھەموو جۆرێک ئامادەیە لەسەر ھەموو کێشەکان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ و رێککەوتن بکات. کاتی ئەوەش ھاتووە بەغدا شێوازی مامەڵەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بگۆڕێت.





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad