English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیڤەرپول یاریزانێکی دیکەشی لەدەستدا 
2020-11-15 [03:11 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی لیڤەرپولی رۆژ لە دوای رۆژ ھەواڵی ناخۆشی پێدەگات چ بە پێکانی یاریزان بێت یا تووشبوونی یاریزانەکان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، یاریزان ئەندرۆ رۆبەرتسۆن بەرگریکاری یانەی لیڤەرپول تووشی پێکان ھاتووە و بەم ھۆیە بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت  . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی لیڤەرپول لە ئێستادا سەرجەم یاریزانەکانی ھێلی بەرگری پێکانیان ھەیە کە ئەوانیش بریتین لە رۆبەرتسۆن و ڤان دایک و گۆمێز و ئەلکسەندەر ئارنۆلد . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە ئێستادا یانەی لیڤەرپول رووبەرووی کێشەیەکی زۆر بووتەوە بە لەدەستدانی یاریزانە گرنگەکانی بە تایبەتی دوای تووشبوونی مەحمەد سەڵاح بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پێکانی سەرجەم بەرگریکارەکانی. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad