ZNA – هەولێر
لە 22 ئەم مانگە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی میوزیکی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت و خەڵاتەکانی رادەگەیێندرێن.
خولی ئەمساڵی رێوڕەسمەکە لە هۆڵی مایکرۆسۆفت لە لۆس ئەنجلس سازدەکرێت و خەڵات لە چەند بوارێکدا بە بەرهەمی
هونەرمەندان دەبەخشرێت.
خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی بە یەکێک لە خەڵاتە گرنگەکانی میوزیک لە جیهاندا دەناسرێت و لە خولی ئەمساڵدا بەرهەمی ژمارەیەک هونەرمەند بەربژێری خەڵاتن و تێیدا بەشدار دەبن.
بڕیارە هەریەکە دوا لیپا، باد بیونی و لیل بەیبی لە خولی ئەمساڵی رێوڕەسمەکەدا بەشداربن و گۆرانی پێشکەش بکەن.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |