ZNA - تاران
پۆستەری فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی دەرهێنەری کۆچکردوو رەحیم زەبیحی، لە بەرهەمهێنانی توورەج ئەسڵانی و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" بۆ بەشداریی لە بەشی پێشبڕکێی سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئیدفا"ی هۆڵەندا بڵاوکرایەوە.
پۆستەری ئینگلیزی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" دوایین بەرهەمی زەبیحی، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد توورەج ئەسڵانی و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAD Movie؛ کە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی سینەمای ئێران، لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستردام ـ "ئیدفا" IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا نمایش دەکرێت، لە لایەن هونەرمەندی ئێرانی مریەم بەرادەران دیزاینی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لەم رووداوە گرینگە سینەماییە، فیستیڤاڵە جیهانییەکانی فیلم و نمایشە بیانییەکان بڵاوکرایەوە.
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی ئیلاهە نەوبەختە.
رەحیم زەبیحی لەم ساڵانەی دوایی ژیانیدا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ کۆڵبەرە کوردەکان لە شاخ و کێوەکانی کوردستاندا سەرقاڵی وێنەگرتن و دەرهێنانی فیلمی "نانی پیرۆز" بوو؛ بەڵام بە هۆی کوژرانی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، نیوە کارە مابۆوە و "توورەج ئەسڵانی" کە بەرهەمهێنەریی ئەم فیلمەی لە ئەستۆدایە، بە دڵسۆزیی و بە دواداچوونەکانی خۆی کۆتایی پێهێنا و بۆ نمایش لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا ئامادەی کرد.
فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا"، گرینگترین فیستیڤاڵی دێکۆمێنتاریی جیهان دێتەئەژمار، کە ئەمساڵ بە دوو شێوەی ئۆنلاین و فیزیکی و بە نمایشی بەرهەمە دیکۆمێنتییەکانی دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "فیلمە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "دیکۆمێنتە خوێندکارییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "منداڵان و دیکۆمێنت"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی Luminous، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی Frontlight و ... لە رۆژانی 16ی تشرینی دووەم تاکوو 6ی کانوونی یەکەم 2020 لە شاری ئەمستردام لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت.
مەنسوور جیهانی
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |