English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌عید هه‌ركی: له‌ هه‌رێمی كوردستان ۱۰٦ هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌ن كه‌ زیاتر له‌ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن
2020-11-15 [04:54 AM]

ZNA-هەولێر


 

 

جێبه‌جێكردنی‌ یاسای چاكسازی به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایلی مووچه ‌خۆرانی نایاسایی و لێپێچینه‌وه‌ و ڕاگرتنی مووچه‌كانیان، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكیش له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت، خه‌ڵك هه‌یه‌ هه‌شت مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌.


سه‌عید هه‌ركی جێگری سەرۆکی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی  ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕێی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و هه‌وڵه‌كان له‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ فایلی ته‌واوی مووچه‌خۆراندا ده‌كرێت.

سەعید هەرکی گووتی: كه‌ سه‌د و شه‌ش هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌ن زیاد له‌ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، خه‌ڵك هه‌یه‌ چوار مووچه‌ و پێنج مووچه‌ و هه‌شت مووچه‌ وه‌رده‌گرێت كه‌ ئه‌مانه‌ زیاد له‌ حاڵه‌تێكن و لیژنه‌كان پێداچوونه‌وه‌یان پیاده‌كه‌ن.


سه‌عید هه‌ركی جێگری سەرۆکی لیژنه‌ی ده‌سپاكی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرس خستەروو گووتی: ئه‌وانه‌ی زیندانی سیاسیین و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ریش وه‌رده‌گرن، مینحه‌ی زیندانیه‌كه‌ی ده‌بڕێت، یان نموونه‌مان هه‌یه‌ له‌ به‌غدا مووچه‌یه‌كی باشی هه‌یه‌، لێره‌ش به‌ میلاك له‌سه‌ر وه‌زاره‌تێك دامه‌زراوه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێت له‌نێوان ئه‌و دوو مووچه‌یه‌ یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت و یه‌كێكیان ده‌بڕدرێت.


دڵشاد هەرکی





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad