English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند
2020-11-15 [04:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٣٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٨١٣ چاکبوونەوە و ٤٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٣٧  حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٧٧١ توشبوو لە بەغدان، هه‌روه‌ها ٤٧ کەسیش بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، هەزار و ٨١٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە هەزار و ١٤٨ کەسیان لە بەغدان.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، كۆی ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەکو ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 11 هەزار و 670 كەس.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٥١٩ هەزار و ١٥٢ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٤٤٧ هەزار و ٣٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad