English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە دکتۆرە چنار سەعد بۆ ڕای گشتی
2020-11-15 [06:20 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەبارەت بە دوا ڕووداوی سیاسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق ، و جارێکی دیکە بێ بەشکردنی خەڵکی کوردستان لە شایستە داراییەکان ، لە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییەوە ، هەروەها لەپێناو داکۆکی کردن لە ماف و دەستەبەرکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان ، چارەسەرکردنێکی جدی و ڕیشەیی گەندەڵی ، کۆکردنەوەو ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆیی ، پارێزگاری کردن لە پێگەی هەرێم و کۆدەنگی ناوخۆیی لە دۆخێکی هەستیاری وەک ئێستادا ، 
دوێنێ لە ماڵپەڕی تایبەتیم لە فەیسبووک بیروڕاکانم بەچەند خاڵێک خستەڕوو .
زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی کە کاتی خۆیان بۆ خوێندنەوەی تەرخان کردووە، سوپاس بۆ ئەوانەش کە لەگەڵ بۆچوونەکانم هاوڕان.
تەنانەت سوپاسی ئەو بەڕێزانەش دەکەم کە نەک هەر بۆچوونەکەمیان لاپەسند نەبووە، بەڵکو بە انصافەوە یا زۆر  بەنا انصافانەوە ڕەخنەیان لێ گرتووم.
زۆر ئاسایی و تەندروستە لەسەر پرس و ڕووداوەکان بۆچوون ودژە بۆچوونمان هەبێت، بێگومان بیری ئازاد و داهێنەرانە لە ژینگەیەکی لەوچەشنەدا گەشە دەکات.
بەڵام مخابن هەندێ کەناڵ و دەزگای میدیایی  زۆر نابەرپرسانە لەدوێنێوە لەناو هەموو بابەتەکان  ، چەند ڕستەیەکیان بەپێی مەبەست و مەزاجی سیاسی خۆیان لەناو کۆی نووسینەکانمدا هەڵێنجاوە ، و  هاوڵاتیانی پێ چەواشە دەکەن و گوایە من دەڵێم (خەڵکی کوردوستان تحملی دواکەوتنی موچە و کەمکردنەوەی موچە دەکەن ).
گوومانی تێدا نییە کە دواکەوتنی موچەو کەمکردنەوەی، چەندە ڕەوشی ژیانی خەڵکی کوردستانی شپرزە کردووە، وروژاندنی ئەو خاڵە بەهیچ شێوەیەک بەومانایە نییە کەئەمە حاڵەتێکی ئەرێنییە، بەڵکو  تەنها بۆ پشتڕاستکردنەوەی هێز وخۆراگری و قوربانیدانی خەڵکی کوردستانە لەڕۆژگارە سەختەکاندا ، هەروەها بۆ قورستر کردنی بەرپرسیاریەتی خەڵکانێکی نابەرپرسە کە لەدۆخێکی ئاوهادا  وەک پێویست هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن . پاشان  ماناکانی ناو ئەو ڕستەیە ، بەبێ ڕستەکانی پێش خۆی و دوای خۆی بەهیچ شێوەیەک کامڵ نییە.
بۆیە داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەم کە هوشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ میدیا چەواشەکارەکاندا  بکەن،  چونکە  ئامانجیان تەنها بەلاڕێدا بردن و یاری کردنە بەهەست وسۆزی پاک و بێگەردی ئێوە.





ئەم هەواڵە 1408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad